[ الَّذِينَ يَجْعَلُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ ] ئەو كەسانەی كە لەگەڵ خوای گەورەدا شەریك بۆ خوای گەورە دائەنێن و خوای تر ئەپەرستن [ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ (٩٦) ] لە داهاتووا سەرەنجامی ئەم شەریك دانانەیان بۆ خوای گەورە ئەزانن كە خوای گەورە چۆن سزایان ئەدات (ئەمە هەڕەشەیەكى سەختە لەو كەسانەى كە شەریك بۆ خواى گەورە دادەنێن) .