Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nahl — Ayah 101

وَإِذَا بَدَّلۡنَآ ءَايَةٗ مَّكَانَ ءَايَةٖ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مُفۡتَرِۭۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ١٠١
‌[ وَإِذَا بَدَّلْنَا آيَةً مَكَانَ آيَةٍ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئایه‌تێك شوێنه‌كه‌ی بگۆڕین و له‌ جیاتی ئایه‌تێكی تر داینێین، واته‌: ئایه‌تێك نه‌سخ بكه‌ینه‌وه‌و بیسڕینه‌وه‌و نه‌یهێڵین، یان حوكمه‌كه‌ی نه‌هێڵین له‌ جیاتی ئایه‌تێكی تر داینێین [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ ] خوای گه‌وره‌ خۆی باشتر ئه‌زانێ كه‌ چی دائه‌به‌زێنێ بۆ ئێوه‌ [ قَالُوا إِنَّمَا أَنْتَ مُفْتَرٍ ] ئه‌و كاته‌ كافرانی قوڕه‌یش ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ درۆ ئه‌كه‌یت و خۆت قسه‌ هه‌ڵئه‌به‌ستی و ئه‌یده‌یته‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ [ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (١٠١) ] به‌ڵام زۆربه‌یان ئاگایان له‌ نه‌سخ نیه‌ له‌ قورئاندا، وه‌ حیكمه‌تی نه‌سخ نازانن.