Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nahl — Ayah 116

وَلَا تَقُولُواْ لِمَا تَصِفُ أَلۡسِنَتُكُمُ ٱلۡكَذِبَ هَٰذَا حَلَٰلٞ وَهَٰذَا حَرَامٞ لِّتَفۡتَرُواْ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفۡتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ لَا يُفۡلِحُونَ ١١٦
[ وَلَا تَقُولُوا لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ الْكَذِبَ هَذَا حَلَالٌ وَهَذَا حَرَامٌ لِتَفْتَرُوا عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ ] وه‌ ئێوه‌ له‌ خۆتانه‌وه‌ درۆ مه‌كه‌ن به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌و له‌ دینی خوای گه‌وره‌دا بڵێن: ئه‌مه‌ حه‌ڵاڵه‌و ئه‌مه‌ حه‌رامه‌و درۆ بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵبه‌ستن و به‌ناو خواى گه‌وره‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن (بیدعه‌یش ده‌گرێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى بیدعه‌ ده‌كات و ده‌یهێنێته‌ ناو دینه‌كه‌ى خوا به‌ ناوى خواوه‌ قسه‌ى كردووه‌و درۆى بۆ خواى گه‌وره‌و دینه‌كه‌ى هه‌ڵبه‌ستووه‌) [ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ (١١٦) ] به‌ دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ درۆ بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵئه‌به‌ستن سه‌رفراز نابن له‌ دونیاو قیامه‌تدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ڵاڵ كردن و حه‌رام كردن ئیشی خوای گه‌وره‌یه‌.