Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nahl — Ayah 118

وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُواْ حَرَّمۡنَا مَا قَصَصۡنَا عَلَيۡكَ مِن قَبۡلُۖ وَمَا ظَلَمۡنَٰهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ ١١٨
[ وَعَلَى الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا مَا قَصَصْنَا عَلَيْكَ مِنْ قَبْلُ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ جووله‌كه‌ بوون هه‌ندێك شتمان له‌سه‌ر حه‌رام كردن كه‌ پێشتر بۆمان گێڕایته‌وه‌ (له‌ ئایه‌تی سه‌دو چل و شه‌شی سووره‌تی ئه‌نعام باسمان كرد) [ وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (١١٨) ] وه‌ كه‌ ئه‌م شتانه‌مان لێ حه‌رام كردن زوڵممان لێ نه‌كردن به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان زوڵمیان له‌ نه‌فسی خۆیان ئه‌كردو خۆیان له‌سه‌ر خۆیانیان حه‌رام كرد پاشان خوای گه‌وره‌ وه‌كو سزایه‌ك له‌سه‌ری حه‌رام كردن.