Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nahl — Ayah 125

ٱدۡعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِٱلۡحِكۡمَةِ وَٱلۡمَوۡعِظَةِ ٱلۡحَسَنَةِۖ وَجَٰدِلۡهُم بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ ١٢٥
{بانگەواز كردن بۆ دینی خوا} [ ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ ] تۆ بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه‌ بۆ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ به‌ حیكمه‌ته‌وه‌، واته‌: به‌ دانایی و كاربه‌جێیی، یاخود به‌ سوننه‌ت بانگه‌وازیان بكه‌ [ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ] وه‌ به‌ ئامۆژگاری جوان [ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك گومانی هه‌بوو مشومڕو گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ به‌ جوانترین شێواز تا تێی بگه‌یه‌نیت و وه‌ڵامى گومانه‌كانى بده‌یته‌وه‌ [ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ ] به‌ دڵنیایى په‌روه‌ردگاری تۆ زاناتره‌ به‌ كه‌سێك كه‌ گومڕا بووه‌و له‌ ڕێگای ڕاست لایداوه‌ [ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (١٢٥) ] وه‌ هه‌ر خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هیدایه‌تدراون و له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستن.