[ إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] په‌رستراوی ئێوه یه‌ك په‌رستراوه كه زاتی پیرۆزی الله یه به تاك و ته‌نها شایه‌نی په‌رستنه [ فَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه باوه‌ڕیان به ڕۆژی قیامه‌ت نیه [ قُلُوبُهُمْ مُنْكِرَةٌ وَهُمْ مُسْتَكْبِرُونَ (٢٢) ] وه نكوڵی ئه‌و شته ئه‌كه‌ن، یاخود دڵیان خراپه‌و هیچ په‌ندو ئامۆژگاریه‌ك سوودی بۆیان نیه، وه خۆیان به گه‌وره ئه‌زانن له وه‌رگرتنی حه‌ق.