Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nahl — Ayah 38

وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَا يَبۡعَثُ ٱللَّهُ مَن يَمُوتُۚ بَلَىٰ وَعۡدًا عَلَيۡهِ حَقّٗا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ ٣٨
[ وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَا يَبْعَثُ اللَّهُ مَنْ يَمُوتُ ] وه‌ سوێندیان ئه‌خوارد به‌ خوای گه‌وره‌و كۆششیان ئه‌كرد له‌ سوێند خواردندا كه‌ هه‌ر كه‌سێك بمرێ خوای گه‌وره‌ زیندووی ناكاته‌وه‌و زیندوو بروونه‌وه‌ نیه‌ [ بَلَى وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: به‌ڵێ زیندوو بوونه‌وه‌ هه‌یه‌و به‌ڵێنێكه‌و خوای گه‌وره‌ داوێتی و حه‌قه‌و جێبه‌جێ ئه‌بێ [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٣٨) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكى ئه‌م شته‌ نازانن و له‌ نه‌زانیاندا كوفر ده‌كه‌ن.