Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nahl — Ayah 41

وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ فِي ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْ لَنُبَوِّئَنَّهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗۖ وَلَأَجۡرُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَكۡبَرُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ ٤١
[ وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي اللَّهِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كۆچیان كردووه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌و ماڵ و وڵاتی خۆیان به‌جێ هێشتووه‌ [ مِنْ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا ] له‌ دوای ئه‌وه‌ی سته‌میان لێكرا له‌لایه‌ن كافرانه‌وه‌ وه‌كو خه‌ڵكی مه‌ككه‌ كه‌ چۆن زوڵم و سته‌میان له‌ موسڵمانان كرد [ لَنُبَوِّئَنَّهُمْ فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً ] له‌ دونیادا جێگیریان ئه‌كه‌ین به‌ جێگیركردنێكی باش له‌ مه‌دینه‌، یان به‌ رزق و رۆزى باش [ وَلَأَجْرُ الْآخِرَةِ أَكْبَرُ ] وه‌ له‌ قیامه‌تیش پاداشتیان ئه‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ پاداشتی قیامه‌ت زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ پاداشتی دونیا [ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ (٤١) ] ئه‌گه‌ر زاڵم و سته‌مكاران بزانن، یان ئه‌و موسڵمانانه‌ى كه‌ له‌ كۆچ كردن دوا كه‌وتوونه‌.