Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nahl — Ayah 48

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَىٰ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ مِن شَيۡءٖ يَتَفَيَّؤُاْ ظِلَٰلُهُۥ عَنِ ٱلۡيَمِينِ وَٱلشَّمَآئِلِ سُجَّدٗا لِّلَّهِ وَهُمۡ دَٰخِرُونَ ٤٨
{هەموو دروستكراوەكان سوجدە بۆ خوا دەبەن} [ أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى مَا خَلَقَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ ] ئایا نابینن له‌و هه‌موو شته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دروستی كردووه‌ [ يَتَفَيَّأُ ظِلَالُهُ عَنِ الْيَمِينِ وَالشَّمَائِلِ ] كه‌ سێبه‌ره‌كانیان لار ئه‌بێته‌وه‌ له‌لای ڕاست و له‌لای چه‌په‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای ڕۆژو له‌ كۆتایی ڕۆژدا [ سُجَّدًا لِلَّهِ ] هه‌موویان سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن [ وَهُمْ دَاخِرُونَ (٤٨) ] وه‌ هه‌موو دروستكراوه‌كان و سێبه‌ره‌كانیش سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن و ملكه‌چی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ن.