Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nahl — Ayah 5

وَٱلۡأَنۡعَٰمَ خَلَقَهَاۖ لَكُمۡ فِيهَا دِفۡءٞ وَمَنَٰفِعُ وَمِنۡهَا تَأۡكُلُونَ ٥
{هەندێك لە سودەكانی ئاژەڵ} [ وَالْأَنْعَامَ خَلَقَهَا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاژه‌ڵانیشی بۆ ئێوه‌ دروست كردووه‌، وشترو مانگاو مه‌ڕو بزن ئه‌مانه‌ ئه‌نعامیان پێ ئه‌ووترێ [ لَكُمْ فِيهَا دِفْءٌ ] كه‌ به‌ صوف و خوریه‌كه‌یان پۆشاك دروست ده‌كه‌ن و خۆتان گه‌رم ئه‌كه‌نه‌وه‌ [ وَمَنَافِعُ ] وه‌ سوودی تریشیان بۆتان هه‌یه‌ له‌ شیرو گۆشت و به‌رهه‌میان، وه‌ هه‌یانه‌ بۆ سواربوونه‌و هه‌یانه‌ بۆ زه‌وى كێڵانه‌و چه‌نده‌ها سودى تر [ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (٥) ] وه‌ هه‌یشه‌ گۆشته‌كه‌ی ئه‌خۆن.