[ وَقَالَ اللَّهُ لَا تَتَّخِذُوا إِلَهَيْنِ اثْنَيْنِ ] وه خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئێوه دوو خوا بۆ خۆتان بڕیار مه‌ده‌ن، وه‌كو كه‌سانی تر كه باوه‌ڕیان به خوای خێر‌و شه‌ڕو خوای ڕووناكی و تاریكی هه‌بووه [ إِنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] به‌ڵكو ته‌نها په‌رستراوێك كه حه‌ق بێت و شایانى په‌رستن بێت ته‌نها خوایه‌كه كه زاتی پیرۆزی الله یه‌و تاك و ته‌نهاو بێ شه‌ریكه [ فَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ (٥١) ] وه ئێوه به‌تاك و ته‌نها له من بترسێن.