[ وَاللَّهُ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه له ئاسمانه‌وه بارانی بۆ دابه‌زاندوون [ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] له پاش ئه‌وه‌ی كه زه‌ویه‌كه مردوو وشك بوو خوای گه‌وره ئه‌و زه‌ویه مردووه‌ی پێ زیندوو ئه‌كاته‌وه‌و گژو گیا‌و دانه‌وێڵه‌ی لێ ئه‌ڕوێنێت و سه‌وزی ده‌كات [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ (٦٥) ] به‌دڵنیایى ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی و توانا‌و ده‌سه‌ڵات و تاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه قسه ببیستن و لێى تێبگه‌ن.