Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nahl — Ayah 73

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمۡلِكُ لَهُمۡ رِزۡقٗا مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ شَيۡـٔٗا وَلَا يَسۡتَطِيعُونَ ٧٣
[ وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَهُمْ رِزْقًا مِنَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ شَيْئًا ] وه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌سانێك ئه‌په‌رستن كه‌ هیچ ڕزق و ڕۆزیه‌كیان به‌ده‌ست نیه‌و ناتوانن ڕزقی ئێوه‌ بده‌ن نه‌ له‌ ئاسمانه‌كان و نه‌ له‌ زه‌ویدا هیچ شتێكیان نیه‌ [ وَلَا يَسْتَطِيعُونَ (٧٣) ] وه‌ تواناشیان نیه‌ كه‌ هیچ ڕزقێك به‌ ئێوه‌ بده‌ن و هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێك بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مردوون یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دارو به‌ردو بێگیانن.