[ وَيَوْمَ نَبْعَثُ مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا ] وه له ڕۆژی قیامه‌ت له هه‌موو ئوممه‌تێك شایه‌تێك زیندوو ئه‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌یهێنین كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یانه شایه‌تی ئه‌دات له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی [ ثُمَّ لَا يُؤْذَنُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ (٨٤) ] پاشان ئیزنى كافران نادرێ كه عوزرو بیانوو بهێننه‌وه، یان داوای گه‌ڕانه‌وه بكه‌ن بۆ دونیا، یاخود ڕێگایان پێ نادرێ كه خوا رازى بكه‌ن.