[ وَلَا تَشْتَرُوا بِعَهْدِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به خوای گه‌وره‌تان داوه هه‌ڵیمه‌وه‌شێننه‌وه له‌به‌ر نرخێكی كه‌می دونیایی، شتى دونیایى چه‌ندێك زۆر بێ له چاو پاداشتى خوا‌و به‌هه‌شتدا هه‌ر بێ‌نرخ و كه‌مه [ إِنَّمَا عِنْدَ اللَّهِ هُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره‌یه و بۆ ئێوه‌ی داناوه ئه‌وه زۆر بۆ ئێوه باشتره، وه‌كو سه‌ركه‌وتن له دونیا و ڕزقی فراوان له غه‌نیمه‌ت، وه له قیامه‌تیشدا به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه [ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٩٥) ] ئه‌گه‌ر ئێوه زانیاریتان هه‌یه.