Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Isra — Ayah 100

قُل لَّوۡ أَنتُمۡ تَمۡلِكُونَ خَزَآئِنَ رَحۡمَةِ رَبِّيٓ إِذٗا لَّأَمۡسَكۡتُمۡ خَشۡيَةَ ٱلۡإِنفَاقِۚ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ قَتُورٗا ١٠٠
[ قُلْ لَوْ أَنْتُمْ تَمْلِكُونَ خَزَائِنَ رَحْمَةِ رَبِّي إِذًا لَأَمْسَكْتُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر خه‌زێنه‌كانی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌ ڕزق و ڕۆزی به‌ده‌ست ئێوه‌ بوایه‌ ئه‌وه‌ ئێوه‌ نه‌تانئه‌به‌خشی و ڕه‌زیلیتان ئه‌كرد [ خَشْيَةَ الْإِنْفَاقِ ] له‌ ترسی ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌واو بێت [ وَكَانَ الْإِنْسَانُ قَتُورًا (١٠٠) ] وه‌ به‌ڕاستی مرۆڤـ زۆر ڕه‌زیل و چروكه‌.