[ وَبِالْحَقِّ أَنْزَلْنَاهُ وَبِالْحَقِّ نَزَلَ ] وه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌مان به حه‌ق دابه‌زاندووه‌و ئه‌ویش حه‌قی هێناوه‌و حه‌قی تیایه‌و به پارێزراوى گه‌یشتۆته ده‌ستى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - [ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا مُبَشِّرًا وَنَذِيرًا (١٠٥) ] وه تۆمان نه‌ناردووه ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئیلا موژده‌ده‌ر بیت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوێڕایه‌ڵیت ده‌كه‌ن به‌به‌هه‌شت، وه ترسێنه‌ر بیت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رپێچیت ده‌كه‌ن به دۆزه‌خ.