[ وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِنَ الْقُرُونِ مِنْ بَعْدِ نُوحٍ ] وه له دوای نوح پێغه‌مبه‌ریش - صلى الله عليه وسلم - چه‌نده‌ها میلله‌تانی ترمان له‌ناوبرد وه‌كو عادو ثهمود به‌هۆی كوفر‌و تاوانیانه‌وه (هه‌ڕه‌شه‌یه له كافرانى قوڕه‌یش ئه‌گه‌ر ئێوه‌یش ئیمان نه‌هێنن وه‌كو ئه‌وان له‌ناوتان ده‌به‌ین) [ وَكَفَى بِرَبِّكَ بِذُنُوبِ عِبَادِهِ خَبِيرًا بَصِيرًا (١٧) ] وه به‌سه كه په‌روه‌ردگارت زۆر زانا‌و بینایه به تاوانی به‌نده‌كانی خۆی و هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه.