Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Isra — Ayah 5

فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ أُولَىٰهُمَا بَعَثۡنَا عَلَيۡكُمۡ عِبَادٗا لَّنَآ أُوْلِي بَأۡسٖ شَدِيدٖ فَجَاسُواْ خِلَٰلَ ٱلدِّيَارِۚ وَكَانَ وَعۡدٗا مَّفۡعُولٗا ٥
[ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ أُولَاهُمَا ] كاتێك كاتی یه‌كه‌م ئاشووب و خراپه‌كاریتان دێت له‌و دووانه‌ی كه‌ باس كرا [ بَعَثْنَا عَلَيْكُمْ عِبَادًا لَنَا أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ فَجَاسُوا خِلَالَ الدِّيَارِ ] به‌نده‌گه‌لێكی خۆمان ئه‌نێرینه‌ سه‌رتان كه‌ خاوه‌ن هێزو توانایه‌كی زۆرن وه‌ زاڵ ئه‌بن به‌سه‌رتاندا، وه‌ به‌سه‌ر وڵاتاندا ئه‌گه‌ڕێن و كوشتارتان ئه‌كه‌ن و دێن و ئه‌ڕۆن و له‌كه‌س ناترسێن، كه‌ وتراوه‌ (جالوت) بووه‌، یان (سه‌نحاریب)ى پاشاى موصڵ بووه‌، یان (بوختنه‌صر)ى پاشاى بابل بووه‌ [ وَكَانَ وَعْدًا مَفْعُولًا (٥) ] وه‌ ئه‌ویش به‌ڵێنێكه‌و ڕووئه‌دات و هیچ گومانێكی تیا نیه‌.