[ رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ ] په‌روه‌ردگارتان زاناتره به ئێوه كه كێ شایه‌نى هیدایه‌ته‌و كێ شایه‌نى نیه [ إِنْ يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ ] ئه‌گه‌ر ویستی لێ بێت ڕه‌حمتان لێ ئه‌كات به‌وه‌ی كه ئیمان بێنن [ أَوْ إِنْ يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ویستی لێ بێت سزاتان ئه‌دات كه ئیمان نه‌هێنن [ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا (٥٤) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - وه تۆمان نه‌ناردووه كه قه‌ده‌غه‌یان بكه‌ی له كوفر كردن یان به‌زۆر وایان لێ بكه‌ی كه موسڵمان بن، به‌ڵكو ته‌نها گه‌یاندنى په‌یامه‌كه‌ت له‌سه‌ره.