Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Isra — Ayah 56

قُلِ ٱدۡعُواْ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُم مِّن دُونِهِۦ فَلَا يَمۡلِكُونَ كَشۡفَ ٱلضُّرِّ عَنكُمۡ وَلَا تَحۡوِيلًا ٥٦
{تەنها خوا دەتوانێت زیان‌و ناخۆشییەكانمان لەسەر هەڵگرێت} [ قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِهِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - به‌ هاوبه‌شبڕیارده‌ران بڵێ: بانگی ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌تانپه‌رستن [ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنْكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا (٥٦) ] ئه‌وان ناتوانن ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌ی بۆ سه‌ر ئێوه‌ دابه‌زیوه‌ له‌سه‌رتانی هه‌ڵگرن یاخود بیگوازنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تواناو ده‌سه‌ڵاتیان نیه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى تواناو ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه‌ ته‌نها خواى گه‌وره‌یه‌.