Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Isra — Ayah 70

۞ وَلَقَدۡ كَرَّمۡنَا بَنِيٓ ءَادَمَ وَحَمَلۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ وَرَزَقۡنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلۡنَٰهُمۡ عَلَىٰ كَثِيرٖ مِّمَّنۡ خَلَقۡنَا تَفۡضِيلٗا ٧٠
{رێزلێنانی خوای گەورە لە ئادەمیزاد} [ وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ ] وه‌ به‌دڵنیایى ئێمه‌ ڕێزمان له‌ مرۆڤـ ناوه‌ له‌ شێوه‌ی دروست كردن و پێدانى عه‌قڵ و ناردنی پێغه‌مبه‌ران بۆیان [ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] وه‌ له‌ وشكانی و ده‌ریادا هه‌ڵمان گرتوون، له‌ وشكانی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و هه‌ڵگره‌كانى تر، وه‌ له‌ ده‌ریایشدا له‌ناو كه‌شتیدا [ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ] وه‌ جۆره‌ها خواردنی به‌تام و چێژو باشمان پێ به‌خشیوون [ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا (٧٠) ] وه‌ فه‌زڵمان داون به‌سه‌ر زۆرێك له‌ دروستكراوه‌كان كه‌ دروستمان كردوون (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر فه‌زڵى مرۆڤـى خواپه‌رست به‌سه‌ر مه‌لائیكه‌تدا).