Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Isra — Ayah 88

قُل لَّئِنِ ٱجۡتَمَعَتِ ٱلۡإِنسُ وَٱلۡجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأۡتُواْ بِمِثۡلِ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لَا يَأۡتُونَ بِمِثۡلِهِۦ وَلَوۡ كَانَ بَعۡضُهُمۡ لِبَعۡضٖ ظَهِيرٗا ٨٨
{قورئان تەحەددای مرۆڤ ‌و جن دەكات} [ قُلْ لَئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنْسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَنْ يَأْتُوا بِمِثْلِ هَذَا الْقُرْآنِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان و جنیه‌كان هه‌ر هه‌موویان كۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م قورئانه‌ بێنن ناتوانن هاوشێوه‌ی قورئان بێنن [ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا (٨٨) ] ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان پشتیوان و سه‌رخه‌ری هه‌ندێكی تریان بن و یارمه‌تی هه‌ندێكی تریان بده‌ن (چونكه‌ قورئان كه‌لامى خوایه‌و چۆن قسه‌ى مرۆڤـ وه‌كو قسه‌ى خواى گه‌وره‌ ده‌بێت؟!) .