[ وَمَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِ ] وه هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره هیدایه‌تی بدات ئه‌وه هیدایه‌تدراوه بۆ حه‌ق [ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِهِ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش خوای گه‌وره گومڕای بكات ئه‌وه جگه له خوای گه‌وره كه‌س نیه كه سه‌ریان بخات [ وَنَحْشُرُهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَلَى وُجُوهِهِمْ ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش حه‌شریان ئه‌كه‌ین له‌سه‌ر ده‌م و چاویان، وه پێیه‌كانیان به ئاسمانه‌وه‌یه [ عُمْيًا وَبُكْمًا وَصُمًّا ] ئه‌مانه كوێر‌و لاڵ و كه‌ڕن [ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ] وه شوێنی مانه‌وه‌شیان دۆزه‌خه [ كُلَّمَا خَبَتْ زِدْنَاهُمْ سَعِيرًا (٩٧) ] هه‌ر كاتێك ئاگره‌كه‌ی كپ بێته‌وه‌و دامركێته‌وه زیاتر گڕو بڵێسه‌ی ئه‌ده‌ین.