Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 10

إِذۡ أَوَى ٱلۡفِتۡيَةُ إِلَى ٱلۡكَهۡفِ فَقَالُواْ رَبَّنَآ ءَاتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحۡمَةٗ وَهَيِّئۡ لَنَا مِنۡ أَمۡرِنَا رَشَدٗا ١٠
[ إِذْ أَوَى الْفِتْيَةُ إِلَى الْكَهْفِ فَقَالُوا رَبَّنَا آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً ] كاتێك ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجه‌ باوه‌ڕداره‌ بۆ پاراستنى دینه‌كه‌یان له‌ده‌ستى قه‌ومه‌كه‌یان رایانكردو چوونه‌ ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه‌و وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان له‌لایه‌ن خۆته‌وه‌ ڕه‌حممان پێ بكه‌ وه‌ بمانپارێزه‌ له‌ دوژمن و سه‌ره‌نجاممان باش بكه‌ [ وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا (١٠) ] وه‌ كاره‌كه‌شمان چاك بكه‌ كه‌ ڕائه‌كه‌ین له‌ده‌ست كافران و لێیان دوور ئه‌كه‌وینه‌وه.