[ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ] ئیلا بڵێن ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت [ وَاذْكُرْ رَبَّكَ إِذَا نَسِيتَ ] وه ئه‌گه‌ر له بیرت چوو بڵێی: (إن شا‌ء الله) ئه‌وا زیكری خوای گه‌وره بكه چونكه شه‌یتان له بیرى بردوویته‌وه‌و به زیكرى خواى گه‌وره شه‌یتان نامێنێت و دور ده‌كه‌وێته‌وه [ وَقُلْ عَسَى أَنْ يَهْدِيَنِ رَبِّي لِأَقْرَبَ مِنْ هَذَا رَشَدًا (٢٤) ] وه ئه‌گه‌ر پرسیارى شتێكت لێكراو نه‌تزانى ئه‌وا داوا له خواى گه‌وره بكه‌و بڵێ: به‌ڵكو خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده به‌ڵگه‌م پێ بدات تا له ڕاستێتی ئه‌م هه‌واڵه نزیك ببمه‌وه‌و بیزانم.