[ وَاتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنْ كِتَابِ رَبِّكَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - بۆیان بخوێنه‌وه له‌و قورئانه پیرۆزه‌ى كه خوای گه‌وره به وه‌حی بۆی ناردوویت [ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ ] هیچ گۆڕانێك به‌سه‌ر وشه‌كانی خواى گه‌وره‌دا نایات كه قورئانی پیرۆزه (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قورئانى پیرۆز كه‌لامى خواى گه‌وره‌یه‌و دروستكراو نیه) [ وَلَنْ تَجِدَ مِنْ دُونِهِ مُلْتَحَدًا (٢٧) ] ئه‌گه‌ر قورئانى پیرۆز نه‌خوێنیت و شوێنى نه‌كه‌ویت و كار به ئه‌حكامه‌كانی نه‌كه‌ی ئه‌وا جگه له خوای گه‌وره هیچ پشتیوان و په‌نایه‌ك نیه كه په‌نای بۆ به‌ری.