Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 29

وَقُلِ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكُمۡۖ فَمَن شَآءَ فَلۡيُؤۡمِن وَمَن شَآءَ فَلۡيَكۡفُرۡۚ إِنَّآ أَعۡتَدۡنَا لِلظَّٰلِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمۡ سُرَادِقُهَاۚ وَإِن يَسۡتَغِيثُواْ يُغَاثُواْ بِمَآءٖ كَٱلۡمُهۡلِ يَشۡوِي ٱلۡوُجُوهَۚ بِئۡسَ ٱلشَّرَابُ وَسَآءَتۡ مُرۡتَفَقًا ٢٩
[ وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - به‌و بێ ئاگایانه‌ بڵێ: ئه‌م دینه‌ى كه‌ من هێناومه‌ حه‌قه‌و هیچ گومانى تێدا نیه‌و له‌ لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و له‌ لایه‌ن كه‌سی تره‌وه‌ نیه‌ [ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ ] جا هه‌ر كه‌سێك ویستی لێیه‌ با ئیمان بێنێ [ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش ویستی لێیه‌ با كوفر بكات، به‌ڵام [ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ] ئێمه‌ بۆ سته‌مكاران ئه‌وانه‌ی كه‌ كوفر هه‌ڵئه‌بژێرن ئاگرێكمان بۆ داناون كه‌ ده‌وری ماڵیانی گرتووه‌، (سورادق): خانوو ماڵێك له‌ قوماش دروست كرابێ وه‌كو خێمه‌ چۆن ئاگری پێوه‌ بنێیت به‌ یه‌كجار هه‌موو لایه‌كانی ئه‌یگرێ به‌و شێوازه‌ ئاگر ئه‌یانگرێته‌وه‌و ده‌وریان ئه‌دات و رزگاربوونیان نیه‌ [ وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر داوای فریاكه‌وتن و ئاو بكه‌ن ئه‌وه‌ ئاوێكیان پێ ئه‌درێ وه‌كو زه‌یت و مسی تواوه‌ وایه‌، وه‌ ره‌ش و خه‌ست و بۆگه‌نه‌ به‌ئاگرى دۆزه‌خ كوڵێنراوه‌و له‌وپه‌ڕى گه‌رمیدایه‌و ده‌موچاو و ڕوویان ئه‌سووتێنێ له‌به‌ر گه‌رمی [ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا (٢٩) ] كه‌ ئه‌مه‌ خراپترین خواردنه‌وه‌یه‌ وه‌ خراپترین شوێنه‌ كه‌ تیایدا پشوو بده‌ن.