Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 32

۞ وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلٗا رَّجُلَيۡنِ جَعَلۡنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيۡنِ مِنۡ أَعۡنَٰبٖ وَحَفَفۡنَٰهُمَا بِنَخۡلٖ وَجَعَلۡنَا بَيۡنَهُمَا زَرۡعٗا ٣٢
{بەسەرهاتی خاوەن دوو باخەكە} [ وَاضْرِبْ لَهُمْ مَثَلًا رَجُلَيْنِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - تۆ نموونه‌ی دوو پیاویان بۆ بهێنه‌ره‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان موسڵمانه‌و ئه‌وى تریان كافره‌ [ جَعَلْنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيْنِ مِنْ أَعْنَابٍ وَحَفَفْنَاهُمَا بِنَخْلٍ ] كه‌ كافره‌كه‌ دوو باخی هه‌بووه‌ باخێكیان له‌ ره‌زى ترێ وه‌ ده‌وریشمان دابوون به‌ دار خورما [ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمَا زَرْعًا (٣٢) ] وه‌ له‌ناو ئه‌و دارانه‌شدا زه‌رعاتی تر هه‌بووه‌ [ كِلْتَا الْجَنَّتَيْنِ آتَتْ أُكُلَهَا ] هه‌ردوو باخه‌كه‌ به‌رهه‌می پێ گه‌یشت و به‌رهه‌می هێنا .