Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 34

وَكَانَ لَهُۥ ثَمَرٞ فَقَالَ لِصَٰحِبِهِۦ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَنَا۠ أَكۡثَرُ مِنكَ مَالٗا وَأَعَزُّ نَفَرٗا ٣٤
[ وَكَانَ لَهُ ثَمَرٌ ] وه‌ جگه‌ له‌م دوو باخه‌ به‌رهه‌می تریشی هه‌بووه‌، یاخود وتراوه‌: زێڕو زیوی هه‌بووه‌ [ فَقَالَ لِصَاحِبِهِ وَهُوَ يُحَاوِرُهُ أَنَا أَكْثَرُ مِنْكَ مَالًا وَأَعَزُّ نَفَرًا (٣٤) ] شانازی به‌سه‌ر هاوڕێ باوه‌ڕداره‌كه‌ی ده‌كرد و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌كردو ئه‌یوت: من ماڵ و مناڵ و خزمه‌تكارم له‌ تۆ زۆرتره‌، وه‌ پیاوانێكی زۆر به‌ده‌ورمه‌وه‌یه‌.