[ فَعَسَى رَبِّي أَنْ يُؤْتِيَنِ خَيْرًا مِنْ جَنَّتِكَ ] به‌ڵكو خوای گه‌وره له به‌هه‌شتدا باشتر له‌و باخانه‌ی تۆم پێ ببه‌خشێ [ وَيُرْسِلَ عَلَيْهَا حُسْبَانًا مِنَ السَّمَاءِ ] وه له ئاسمانه‌وه ده‌ردو به‌ڵاو باران و زریانێك بۆ سه‌ر باخه‌كانی تۆ بنێرێت [ فَتُصْبِحَ صَعِيدًا زَلَقًا (٤٠) ] وه بیكاته زه‌ویه‌كی لووسی بێ ڕووه‌ك و هیچی تیا نه‌هێلێ .