[ وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِ ] وه خوای گه‌وره ده‌وری به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م پیاوه كافره‌ی دا‌و له‌ناوی برد [ فَأَصْبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيْهِ عَلَى مَا أَنْفَقَ فِيهَا ] دواتر ده‌ستی ئه‌مدیو و ئه‌مدیو ئه‌كردو خه‌فه‌تی ئه‌خوارد له‌وه‌ی كه چی سه‌رف كردووه له‌م باخانه‌دا [ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا ] باخه‌كانی لای سه‌ره‌وه‌ی كه‌وته خواره‌وه‌و هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌ما [ وَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُشْرِكْ بِرَبِّي أَحَدًا (٤٢) ] ئینجا په‌شیمان بووه‌وه ئه‌یوت: خۆزگه هیچ كه‌سێكم نه‌كردایه‌ته شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و شه‌ریكم بۆ خوا دانه‌نایه .