Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 45

وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا كَمَآءٍ أَنزَلۡنَٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخۡتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلۡأَرۡضِ فَأَصۡبَحَ هَشِيمٗا تَذۡرُوهُ ٱلرِّيَٰحُۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ مُّقۡتَدِرًا ٤٥
{نمونەی ژیانی دونیا} [ وَاضْرِبْ لَهُمْ مَثَلَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - نموونه‌ی ژیانی دونیا بۆ خه‌ڵكى بهێنه‌وه‌ كه‌ چۆن له‌ناو ده‌چێت [ كَمَاءٍ أَنْزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاءِ ] وه‌كو ئاوێك وایه‌ كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دای ئه‌به‌زێنینه‌ خواره‌وه‌ [ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ ] ئه‌و ئاوه‌ تێكه‌ڵ به‌ ڕووه‌ك و گژوگیای زه‌وی ئه‌بێ [ فَأَصْبَحَ هَشِيمًا تَذْرُوهُ الرِّيَاحُ ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پێ ئه‌گات دواتریش وشك ئه‌بێ و تێكئه‌شكێ وه‌ كاتێك كه‌ بایه‌كه‌ لێی ئه‌دات له‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاوی ئه‌كاته‌وه‌و نایهێلێ وه‌كو پێشتر كه‌ هیچ نه‌بوو، ژیانى دونیایش ئاوا له‌ناو ده‌چێت و تا سه‌ر بۆ كه‌س نامێنێت [ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ مُقْتَدِرًا (٤٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌ .