[ وَعُرِضُوا عَلَى رَبِّكَ صَفًّا ] وه خه‌ڵكی هه‌ر هه‌موویان پۆل پۆل دێنه لای خوای گه‌وره، یان به یه‌ك پۆل راده‌وه‌ستن [ لَقَدْ جِئْتُمُونَا كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] خوای گه‌وره به كافران ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وه ئێوه به دڵنیایى هاتن بۆ لامان هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ره‌تادا دروستمان كردن به پێی په‌تی و به ڕووتی و به خه‌ته‌نه نه‌كراوی [ بَلْ زَعَمْتُمْ أَلَّنْ نَجْعَلَ لَكُمْ مَوْعِدًا (٤٨) ] به‌ڵكو ئێوه له دونیادا گومانتان وابوو مه‌وعیدێكتان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نه‌بێت و زیندوو بوونه‌وه نه‌بێت و به ئێمه نه‌گه‌ن.