Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 65

فَوَجَدَا عَبۡدٗا مِّنۡ عِبَادِنَآ ءَاتَيۡنَٰهُ رَحۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَا وَعَلَّمۡنَٰهُ مِن لَّدُنَّا عِلۡمٗا ٦٥
{موسا خدر دەدۆزێتەوە (سەڵات‌و سەلامی خوایان لێ بێت)} [ فَوَجَدَا عَبْدًا مِنْ عِبَادِنَا ] له‌وێ به‌نده‌یه‌ك له‌ به‌نده‌كانی ئێمه‌یان بینی كه‌ خضر پێغه‌مبه‌ر بوو - صلى الله عليه وسلم - [ آتَيْنَاهُ رَحْمَةً مِنْ عِنْدِنَا ] له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ ڕه‌حمه‌تمان پێی به‌خشیووه‌ كه‌ وتراوه‌: پێغه‌مبه‌رایه‌تی بووه‌ [ وَعَلَّمْنَاهُ مِنْ لَدُنَّا عِلْمًا (٦٥) ] وه‌ له‌ لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ فێری كۆمه‌ڵێك زانیاریمان كردووه‌ له‌ زانینی غه‌یب و ئه‌و شتانه‌ كه‌ موسى - صلى الله عليه وسلم - نه‌یزانیوه‌ .