Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 71

فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا رَكِبَا فِي ٱلسَّفِينَةِ خَرَقَهَاۖ قَالَ أَخَرَقۡتَهَا لِتُغۡرِقَ أَهۡلَهَا لَقَدۡ جِئۡتَ شَيۡـًٔا إِمۡرٗا ٧١
{خدر - صلی الله علیه وسلم - كەشتییەكە كون دەكات!} [ فَانْطَلَقَا حَتَّى إِذَا رَكِبَا فِي السَّفِينَةِ خَرَقَهَا ] به‌ڕێكه‌وتن تا سوار كه‌شتییه‌ك بوون خضر - صلى الله عليه وسلم - له‌ لایه‌كه‌وه‌ كه‌شتییه‌كه‌ی كون كرد [ قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا ] موساش - صلى الله عليه وسلم - خۆی بۆ نه‌گیرا وتی: ئایا كونت كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناو ئه‌م كه‌شتییه‌ نوقمی ئاوه‌كه‌ بكه‌ی [ لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا إِمْرًا (٧١) ] به‌ڕاستی كارێكی خراپ و سه‌رسوڕهێنه‌رو گه‌وره‌ت كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خضريان - صلى الله عليه وسلم - ناسی به‌بێ به‌رامبه‌ر سه‌ریان خستن و پاره‌یان لێ وه‌رنه‌گرتن.