Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 74

فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا لَقِيَا غُلَٰمٗا فَقَتَلَهُۥ قَالَ أَقَتَلۡتَ نَفۡسٗا زَكِيَّةَۢ بِغَيۡرِ نَفۡسٖ لَّقَدۡ جِئۡتَ شَيۡـٔٗا نُّكۡرٗا ٧٤
{خدر - صلی الله علیه وسلم - منداڵێك دەكوژێت!} [ فَانْطَلَقَا حَتَّى إِذَا لَقِيَا غُلَامًا فَقَتَلَهُ ] دیسان به‌ڕێكه‌وتن تا گه‌یشتن به‌ مناڵێك كه‌ له‌گه‌ڵ منداڵانی تردا یاری ئه‌كرد، خضر - صلى الله عليه وسلم - كوشتی [ قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًا زَكِيَّةً بِغَيْرِ نَفْسٍ ] دیسان موسى - صلى الله عليه وسلم - خۆی بۆ نه‌گیراو فه‌رمووی: ئایا نه‌فسێكی پاكت كوشت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سێكی كوشتبێت؟ به‌بێ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ [ لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا نُكْرًا (٧٤) ] به‌ڕاستی كارێكی خراپ و مونكه‌رت كرد.