Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 98

قَالَ هَٰذَا رَحۡمَةٞ مِّن رَّبِّيۖ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ رَبِّي جَعَلَهُۥ دَكَّآءَۖ وَكَانَ وَعۡدُ رَبِّي حَقّٗا ٩٨
[ قَالَ هَذَا رَحْمَةٌ مِنْ رَبِّي ] (ذو القرنين) فه‌رمووی: ئه‌مه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ ڕه‌حمی به‌ خه‌ڵكى كرد كه‌ چیتر ناتوانن زیانیان پێ بگه‌یه‌نن [ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي ] تا كاتێك وه‌عدو كاتی دیاریكراوی په‌روه‌ردگارم دێت پێش ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) ده‌رچن [ جَعَلَهُ دَكَّاءَ ] ئه‌و كاته‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و سه‌دده‌ ڕێك ئه‌كات به‌سه‌ر زه‌وی و ئه‌یڕوخێنێ [ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا (٩٨) ] وه‌ به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌ش حه‌قه‌ كه‌ له‌ پێش قیامه‌تدا یه‌ئجوج و مه‌ئجوج ده‌رئه‌چن .