Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Maryam — Ayah 39

وَأَنذِرۡهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡحَسۡرَةِ إِذۡ قُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ وَهُمۡ فِي غَفۡلَةٖ وَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ ٣٩
[ وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ وَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (٣٩) ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: كه‌ به‌هه‌شتییه‌كان چونه‌ به‌هه‌شته‌وه‌و دۆزه‌خییه‌كان چوونه‌ دۆزه‌خه‌وه‌ مردن له‌سه‌ر شێوه‌ به‌رانێك ده‌هێنرێت و له‌ نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خ راده‌گیرێت و ده‌وترێت: ئه‌ى به‌هه‌شتییه‌كان ئایا ئه‌مه‌ ده‌ناسن؟ ده‌ڵێن به‌ڵێ مردنه‌، وه‌ به‌دۆزه‌خییه‌كان ده‌وترێت: ئایا ئه‌مه‌ ده‌ناسن؟ ده‌ڵێن: به‌ڵێ مردنه‌، فه‌رمان ده‌كرێت و سه‌رده‌بڕدرێت و ده‌وترێت: ئه‌ى به‌هه‌شتییه‌كان ئێوه‌ نه‌مرن و مردن نه‌ما، وه‌ ئه‌ى دۆزه‌خیه‌كان ئێوه‌ نه‌مرن و مردن نه‌ما، پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئاگاداریان بكه‌وه‌ له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ په‌شیمان ئه‌بنه‌وه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ كاتێك كه‌ هه‌موو شتێك بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌درێ و یه‌كلا ئه‌كرێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك بۆ به‌هه‌شت و كۆمه‌ڵێك بۆ دۆزه‌خ جیا ده‌كرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ دونیان بێئاگان وه‌ ئه‌وان ئیمان ناهێنن.