[ أُولَئِكَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ] ئه‌مانه كه‌سانێكن كه خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاندووه به‌سه‌ریاندا [ مِنَ النَّبِيِّينَ مِنْ ذُرِّيَّةِ آدَمَ ] له پێغه‌مبه‌ران له نه‌وه‌ی ئاده‌م [ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ ] وه له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ نوح‌دا - صلى الله عليه وسلم - له‌ناو كه‌شتییه‌كه هه‌ڵمانگرتن [ وَمِنْ ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ ] وه له نه‌وه‌ی ئیبراهیم - صلى الله عليه وسلم - [ وَإِسْرَائِيلَ ] وه ئیسرائیل، واته: یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - [ وَمِمَّنْ هَدَيْنَا وَاجْتَبَيْنَا ] وه له‌و كه‌سانه‌ی كه هیدایه‌تمان داون بۆ ئیسلام وه هه‌ڵمان بژاردوون و كردوومانن به پێغه‌مبه‌ر [ إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُ الرَّحْمَنِ خَرُّوا سُجَّدًا وَبُكِيًّا (٥٨) ] ئه‌مانه كاتێك ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا ئه‌خوێندرێته‌وه ئه‌چنه كڕنوش به گریانه‌وه‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن و له ترسی خوای گه‌وره‌دا ده‌ست به گریان ئه‌كه‌ن.