[ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ] خوای گه‌وره په‌روه‌ردگارو هه‌ڵسوڕێنه‌رو خاوه‌نی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی نێوانیانه [ فَاعْبُدْهُ وَاصْطَبِرْ لِعِبَادَتِهِ ] تۆ عیباده‌تی ئه‌و خوایه بكه، وه ئارامگر‌و دامه‌زراو به له‌سه‌ر عیباده‌تی خوا [ هَلْ تَعْلَمُ لَهُ سَمِيًّا (٦٥) ] ئایا ئه‌زانی خوای گه‌وره هاوشێوه‌یه‌كی هه‌بێ و كه‌سێك هه‌بێ وه‌كو خوای گه‌وره بێت؟، واته: خوای گه‌وره بێ شه‌ریكه، یان كه‌س نیه ناوى الرحمن بێت جگه له خواى گه‌وره.