Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Maryam — Ayah 68

فَوَرَبِّكَ لَنَحۡشُرَنَّهُمۡ وَٱلشَّيَٰطِينَ ثُمَّ لَنُحۡضِرَنَّهُمۡ حَوۡلَ جَهَنَّمَ جِثِيّٗا ٦٨
[ فَوَرَبِّكَ لَنَحْشُرَنَّهُمْ وَالشَّيَاطِينَ ] خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات سوێند بێت به‌ په‌روه‌ردگارت ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - هه‌موویان له‌ گۆڕه‌كانیان ده‌رئه‌كه‌ین و زیندوویان ئه‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌ ئه‌و شه‌یتانانه‌ش كه‌ ئه‌مانیان له‌ خشته‌ بردووه‌ [ ثُمَّ لَنُحْضِرَنَّهُمْ حَوْلَ جَهَنَّمَ جِثِيًّا (٦٨) ] پاشان ئاماده‌یان ده‌كه‌ین له‌ ده‌وروبه‌ری دۆزه‌خ له‌سه‌ر چۆكیان ئه‌بێ له‌و دیمه‌نه‌ سه‌ختانه‌دا ڕابوه‌ستن.