[ قَالَ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا ] زه‌كه‌ریاش - صلى الله عليه وسلم - سه‌ری سوڕما له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌و وتى: ئه‌ى په‌روه‌ردگار من چۆن منداڵم ئه‌بێ له‌و ته‌مه‌نه پیره، كه ته‌مه‌نى سه‌دو بیست ساڵ بووه، وه خێزانه‌كه‌یشم نه‌زۆكه‌و به گه‌نجى منداڵى نه‌بووه چۆن له‌م ته‌مه‌نه منداڵی ده‌بێت، كه ته‌مه‌نى نه‌وه‌دو هه‌شت ساڵ بووه [ وَقَدْ بَلَغْتُ مِنَ الْكِبَرِ عِتِيًّا (٨) ] وه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ته‌مه‌نی پیرێتی.