Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Taha — Ayah 124

وَمَنۡ أَعۡرَضَ عَن ذِكۡرِي فَإِنَّ لَهُۥ مَعِيشَةٗ ضَنكٗا وَنَحۡشُرُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ أَعۡمَىٰ ١٢٤
{پشت كردن لە ئیسلام هۆكاری ژیان ناخۆشییە} [ وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش پشت له‌ دین و قورئانه‌كه‌ی من بكات [ فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا ] ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایى ژیانێكی ته‌نگ و ته‌سك له‌ دونیادا ئه‌یژێنین له‌ دوودڵى و گومان و دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژاویدا ده‌ژێت، وه‌ له‌ناو گۆریشدا سزا ده‌درێت و گۆڕه‌كه‌ى لێ ته‌سك ده‌كرێته‌وه‌ تا په‌راسوه‌كانى هه‌موو ده‌شكێت [ وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى (١٢٤) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌ كوێری حه‌شری ئه‌كه‌ین.