Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Taha — Ayah 128

أَفَلَمۡ يَهۡدِ لَهُمۡ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ يَمۡشُونَ فِي مَسَٰكِنِهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّأُوْلِي ٱلنُّهَىٰ ١٢٨
[ أَفَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ ] ئایا خه‌ڵكی مه‌ككه‌ هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی ئه‌و هه‌موو ئوممه‌تانه‌ی پێشتریان بۆ نه‌هاتووه‌ كه‌ له‌ناومان بردن [ يَمْشُونَ فِي مَسَاكِنِهِمْ ] كه‌ له‌ ناو شارو جێگای خۆیاندا ئه‌هاتن و ئه‌ڕۆیشتن بۆ بازرگانی [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِأُولِي النُّهَى (١٢٨) ] به‌دڵنیایى هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌ن بۆ كه‌سانێك كه‌ هۆشمه‌ند بن و عه‌قڵیان هه‌بێ.