Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Taha — Ayah 130

فَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ قَبۡلَ طُلُوعِ ٱلشَّمۡسِ وَقَبۡلَ غُرُوبِهَاۖ وَمِنۡ ءَانَآيِٕ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡ وَأَطۡرَافَ ٱلنَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرۡضَىٰ ١٣٠
[ فَاصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئارام بگره‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو قسه‌ پووچه‌ڵانه‌ی كه‌ به‌ تۆی ئه‌ڵێن كه‌ ئه‌ڵێن جادووگه‌ره‌و درۆزنه‌و شاعیره‌ [ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ ] وه‌ تۆ ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ بكه‌، یاخود نوێژ بكه‌ پێش خۆر كه‌وتن كه‌ نوێژی به‌یانییه‌ [ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا ] وه‌ پێش خۆر ئاوابوون كه‌ نوێژی عه‌صره‌ [ وَمِنْ آنَاءِ اللَّيْلِ فَسَبِّحْ ] وه‌ له‌ كاتی شه‌ویشدا كه‌ نوێژی عیشایه‌ نوێژ بكه‌ [ وَأَطْرَافَ النَّهَارِ ] وه‌ ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ڕۆژیش كه‌ مه‌غریب و نیوه‌ڕۆیه‌ [ لَعَلَّكَ تَرْضَى (١٣٠) ] به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ی تا ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ به‌ده‌ست بێنی.