Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Taha — Ayah 133

وَقَالُواْ لَوۡلَا يَأۡتِينَا بِـَٔايَةٖ مِّن رَّبِّهِۦٓۚ أَوَلَمۡ تَأۡتِهِم بَيِّنَةُ مَا فِي ٱلصُّحُفِ ٱلۡأُولَىٰ ١٣٣
[ وَقَالُوا لَوْلَا يَأْتِينَا بِآيَةٍ مِنْ رَبِّهِ ] كافران ئه‌یانووت ئه‌وه‌ بۆچی موعجیزه‌یه‌كمان بۆ ناهێنێ له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگارێوه‌ له‌سه‌ر راستێتى پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ى [ أَوَلَمْ تَأْتِهِمْ بَيِّنَةُ مَا فِي الصُّحُفِ الْأُولَى (١٣٣) ] ئایا به‌ڵگه‌ی بۆ نه‌هێناون ئه‌وه‌ی له‌ كتێبه‌كانی پێشتردا له‌ ته‌ورات و ئینجیل و زه‌بورو سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی تر كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رانی تر دابه‌زیوه‌ كه‌ له‌وێشدا به‌ ڕاشكاوی باسی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كراوه‌.