[ إِنَّ السَّاعَةَ آتِيَةٌ ] وه دڵنیابه كه قیامه‌تیش دێت [ أَكَادُ أُخْفِيهَا ] نزیكه له هه‌موو كه‌سێكی بشارمه‌وه، یاخود ته‌نانه‌ت له خۆیشمی بشارمه‌وه ئیتر ئێوه چۆن ده‌یزانن، یاخود به (أَخْفِيهَا) ده‌خوێنرێته‌وه، واته: ئه‌وه‌نده یه‌قینه وه‌كو ئاشكرا وایه [ لِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَى (١٥) ] تا هه‌موو كه‌سێك پاداشتی خۆی وه‌رگرێ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیا كۆششی بۆ كردووه‌و هه‌وڵی بۆ داوه.