Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Taha — Ayah 47

فَأۡتِيَاهُ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَلَا تُعَذِّبۡهُمۡۖ قَدۡ جِئۡنَٰكَ بِـَٔايَةٖ مِّن رَّبِّكَۖ وَٱلسَّلَٰمُ عَلَىٰ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلۡهُدَىٰٓ ٤٧
[ فَأْتِيَاهُ فَقُولَا إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرْسِلْ مَعَنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَا تُعَذِّبْهُمْ ] بڕۆن بۆ لای فیرعه‌ون و پێى بڵێن: ئێمه‌ نێردراوی په‌روه‌ردگارتین و تۆ به‌نی ئیسرائیلمان له‌گه‌ڵدا بنێره‌و واز له‌ چه‌وساندنه‌وه‌یان بێنه‌و سزایان مه‌ده‌، كه‌ به‌رده‌وام سزای ئه‌دان و كوڕه‌كانی ئه‌كوشت و كچه‌كانی بۆ خزمه‌تكاری به‌كارهێناوه‌و باری قورسی خستبووه‌ سه‌رشانیان [ قَدْ جِئْنَاكَ بِآيَةٍ مِنْ رَبِّكَ ] پێی بڵێن: به‌ دڵنیایی ئێمه‌ موعجیزه‌یه‌كمان له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ هێناویت كه‌ گۆچانه‌كه‌و ده‌ستی بوو [ وَالسَّلَامُ عَلَى مَنِ اتَّبَعَ الْهُدَى (٤٧) ] وه‌ سڵاوی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر كه‌سێك بێ كه‌ شوێن هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌وێت.