Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Taha — Ayah 53

ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ مَهۡدٗا وَسَلَكَ لَكُمۡ فِيهَا سُبُلٗا وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجٗا مِّن نَّبَاتٖ شَتَّىٰ ٥٣
[ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ مَهْدًا ] ئه‌و خوایه‌ی كه‌ زه‌وی وه‌كو بێشكه‌ بۆ ڕاخستوون كه‌ به‌ ئاسانی له‌سه‌ری بژین و جێگیر بن [ وَسَلَكَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا ] وه‌ جۆره‌ها ڕێگاشی تیادا داناوه‌ بۆ ئاسانكاری ئێوه‌ [ وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وه‌ له‌ ئاسمانیشه‌وه‌ بارانی بۆ دابه‌زاندوون [ فَأَخْرَجْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِنْ نَبَاتٍ شَتَّى (٥٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ له‌ هه‌موو ڕووه‌كێك جووتێكی جوانی لێك جیاوازى بۆ ده‌ركردوون.